
لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و قادر عەزیز، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئامادەبوون، دواپەرەسەندنە سیاسی، ئابووری، ئەمنییەکان و دۆخی وڵات بە گشتی تاوتوێکرا و بەرپرسیارانە و راشکاوانە ھەڵوێستیان لەبارەوە خرایەڕوو.
ھەر لە دیدارەکەدا تەئکید لە یەکخستنی ھەوڵە ھەمەلایەنەکان کرایەوە بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، کە وەڵام دەرەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر.

