
كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان دەڵێت، ئەو نەوتەی ئێستا لە سنوری پارێزگای دهۆك بە 90 هەزار دینار دابەش دەكرێت لە بەغداوە هاتووە و ئەوان بەو نرخە دەیفرۆشن.
كەمال ئەتروشی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، ئەو نەوتەی حكومەتی هەرێم دابەشی دەكات بە 55 هەزار دینار بوو، ئەوەی ئەمڕۆش بە 90 هەزار لە هەرێم دەفرۆشرێت لە هەموو عیراق هەمان نرخە و بەغدا دابینی كردووە.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، پێشتر 100 ملیۆن لیتریان بەسەر هاوڵاتیان دابەشكرد، بەڵام ئەوەی حكومەتی عیراق ناردی یارمەتییەكی باش بوو، بۆیە ئەمڕۆ ئەوەی ماوەتەوە لە بەغدا هێناویانە.
لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای دهۆك نەوتی سپی ماڵان بەرمیلی بە 90 هەزار دینار دەفرۆشرێت و ئەوەش هاوڵاتیانی نیگەران كردووە، چونكە پێشتر یەك بەرمیل بە 55 هەزار دابەش كراوە.
