
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، تەنها لێدوانی وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوزارشت لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمی پارتی دەكات.
لە پەیامێكیدا بارزانی راشیگەیاندوە، لە ماوەی رابردودا لەڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچون بڵاوكراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و رای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە، لێرەدا بە گشت لایەك رادەگەیەنین هەر جۆرە لێدوان و بۆچونێكی لابەلاو لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و با وەك رای فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.
بارزانی ئامەژەشی كردوە، تەنها لێدوانی وتەبێژی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لەسیاسەت و هەڵوێستی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

