
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن دەستیپێكردووە.
هاوڵاتیانی خۆشەویست …
سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن دەستیپێكردووە.
پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین رێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەكە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەكانی كۆرۆنا بكەیت.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
١٢ كانوونی دووەم ٢٠٢٢