
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 82 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان، نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتووەتە 83 دۆلار و 82 سەنت، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 81 دۆلار و 45 سەنتە.
بەپێی داتاكانی رێكخراوی ئۆپێكیش، بەرمیلێك خاوی ئەو رێكخراوەكە لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 81 دۆلار و 75 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دوای لێدوانێكی سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمریكا دێت كە باسی لەوە كردبوو، بڕی قازانج بە شێوەیەكی خاوتر لەوەی پێشبینی دەكرا بەرز دەكەنەوە، ئەوەش پاڵپشی بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەكات لە ماوەیەكی كورتدا.

