پاش ئەوەی دەنگۆی جیابونەوەی هەردو هاوسەر، دەرباز یونس و ئیڤانا كاوە بڵاوبوەوە، دەرباز یونس تەواوی دەنگۆكانی رەتكردەوە.
شاعیر و میدیاكار، دەرباز یونس لە رێگەی لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمةڵایەتی ئینستاگرام رونكردنەوەی لەبارەی جیابونەوەی خۆی و ئیڤانا كاوە بڵاوكردەوە و وتی، “سەرلەبەری ئەوەی بڵاودەبێتەوە دورە لە راستی”.
ئەمە پاش ئەوە دێت كە ئەو دو ھاوسەرە وێنەکانی یەکتریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕییەوە و ئیڤانا ھاشتاگی “توندوتیژی دژی خانمان بوەستێنن”ی بڵاوکردەوە، ئەمەش بە خێرایی دەنگۆی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.
دەرباز ساڵی 1990 لە شاری هەولێر لە دایکبوە و وەكو پێشكەشكار دەركەوتوە، لەوەش خاوەنی چەند پەرتوكێكی شیعرییە، دو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكە.