
بەپێی داتاكان بەهۆی نەوەی ئۆمیكرۆنەوە توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا لە یەك هەفتەدا 25% زیادیان كردووە، بەتایبەتی لە وڵاتەكانی ئەمریكا، هیندستان و بەڕازیل.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometersی جیهانی، لەماوەی تەنها یەك هەفتەدا نزیكەی 20 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا تۆمار كراون، واتا بە رێژەی 25% ژمارەی توشبووان زیادیان كردووە.
بەپێی زانیاریەكان، هۆكاری بەرزبوونەوەی لەرادە بەدەری توشبووان بۆ نەوەی ئۆمیكرۆن دەگەڕێتەوە، پشكی شێریش لەو زیادبوونە بەر وڵاتەكانی ئەمریكا، هندستان و بەڕازیل دەكەوێت.
لە ئێستادا ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا نزیك بووەتەوە لە 330 ملیۆن كەس و و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 5 ملیۆن و 557 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیكەی 270 ملیۆن توشبوو چاكبوونەتەوە.

