• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
هه‌ینی, ئازار 31, 2023
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
مەلا بەختیار: پۆستێك ئەوە ناهێنێت پارتی و یەكێتی ساڵەهای تر لەگەڵ یەكتر بیكێڵن

مەلا بەختیار: پۆستێك ئەوە ناهێنێت پارتی و یەكێتی ساڵەهای تر لەگەڵ یەكتر بیكێڵن

by بەرێوەبەر
كانونی دووه‌م 17, 2022
in سلایدشۆ, کوردستانی, گرنگترین هەواڵ, هەواڵ, وتار
0
0
SHARES
0
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى بەرژەوەندی و سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندوە، دەبوایە پێشتر یەكێتی بیزانیبایە كە پارتی لەگەڵ سوننەو سەدرییەكاندا رێككەوتنی كردوە.


لەمیانی دیدارێكیدا كە دواتر ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردۆتەوە، مەلابەختیار رایگەیاندوە، سەرەڕای دەستكەوتەكان كە كەمنین بەڵام لەحوكمڕانی كوردستاندا كەوتونەتە بەردەم ناڕەزایەتییەكی زۆری خەڵك، بەڵگەشی دوا ئەنجامی هەڵبژاردنە كە هەرسێ‌ حزبی ناو دەسەڵات (پارتی، یەكێتی، گۆڕان)، (700) هەزار دەنگ دابەزیون، ئەمەش بڕیاری میللەتە بەرامبەر بەدەسەڵات، نەك تەنها حزب كە ئەم رێژە زۆرەی لەمتمانە لێوەرگیراوەتەوە ئەوەشی رویداوە كارەساتێكی جەماوەرییە، ئەگەر ئەخلاقی سیاسی و ویژدانی سیاسیان هەبێ‌ و باوەڕیانوابێ‌ میللەت سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە دەبێ‌ دابەزینی (700) هەزار دەنگ بەكارەساتێكی جەماوەری بزانن.


لەبەشێكی تردا مەلا بەختیار ئاماژەی بەوە كردوە، باشبوو وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی پێكەوەچونە بەغدا، خۆزگە هەموو حزبەكانی تریش لەوەفدەكەدا بونایە، بەڵام دوای دوو رۆژ دیسانەوە لێك دەترازێن، دوو رۆژ چییە بۆ مێژوو بۆ چارەنوسی میللەتێك، بۆ دان بەخۆدا ناگرن تا لێكنەترازێن، دەبوایە یەكێتی پێشتر بیزانیایە پارتی لەگەڵ سەدرو سونەكان رێككەوتوە‌و چەندینجار وەفدیان هاتونەتە هەولێرو وەفدی پارتیش چۆتە بەغدا، ئەمەش مانای ئەوەیە پارتی لەگەڵیان زۆر چۆتە پێشەوە، بۆیە كاتێك وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی پێكهێنرا دەبوایە یەكێتی بیوتایە ئایا پارتی ئێوە لەگەڵ ئەواندا رێككەوتون یاخود نا، ئەگەر رێككەوتونتان كۆتایی پێهێناوە ئەوا ئێمە وەكو وەفدی هاوبەش نایەن بۆ بەغدا، ئەگەر رێكیش نەكەوتون فەرمو با بەرنامەی هاوبەش دابنێین بۆ رێككەوتن لەگەڵ سەدرو سوننەكان‌و لایەنەكانی تریشدا، هەربۆیە دوای دووسەعات وەفدە هاوبەشەكە تێكرا‌و ئەمەش مایەی داخە چارەنوسی گەلێك و میللەتێك بەدوو سەعات تێكبچێت. 


مەلابەختیار دەشڵێت، لەدوای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان، دەرفەتێك كەوتۆتە دەست یەكێتی‌و پارتی‌و تروسكاییەكی چارەسەر دەبینرێ‌، ئەو تروسكاییە مەكوژێننەوەو زیاتری بكەن نەك كەمتر، پۆستێك ئەوە ناهێنێت پارتی و یەكێتی ساڵەهای تر لەگەڵ یەكتر بیكێڵن.

ShareTweetShare
Previous Post

ناوەندی راگەیاندنی ئەلكترۆنی عیراق رەخنە لە فەیسبوك دەگرێت

Next Post

پاسێكی خوێندكاران و ئۆتۆمبێلێكی سوپای عیراقی لە شنگال بەیەكیاندادا

بەرێوەبەر

Next Post
پاسێكی خوێندكاران و ئۆتۆمبێلێكی سوپای عیراقی لە شنگال بەیەكیاندادا

پاسێكی خوێندكاران و ئۆتۆمبێلێكی سوپای عیراقی لە شنگال بەیەكیاندادا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
  • هەڵمەتی کۆکردنەوە واژۆ

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ