
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئومێد دەكەن كورد لە بەغدا تەنها بیر لە وەرگرتنی پۆستەكان نەكاتەوە، بەڵكو داكۆكی لە وەرگرتنی مافە دەستورییەكان و شایستەكانیش بكەن.
لەپرێس كۆنفرانسێكدا پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ناردنی بەشە بەنزینی بۆ هەرێمی كوردستان وتی: ئەو بەشە بەنزینە لە بەغداوە دێت و هەندێكجار گرفتی بۆ دروستدەبێت ئومێد دەكەن ئێستا كە لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێدان تەنها بەوەوە نەبێت كورد پۆستەكان وەربگرێت، بەڵكو دەبێت لەسەر مەسەلەی سوتەمەنی بەپێی ئەو مافە دەستوریەی كە هەرێم هەیەتی وەكو هەر پارێزگایەكی تری عیراق بەشی خۆی لە نەوت و گازۆیل و غازو دەرمان هەر شتێكی تری بۆ بێت بۆئەوەی كێشە دروستنەبێت، ئەوان لەگەڵ ئەوەدان كە وەكو شارەكانی عیراقی لێبكرێت نەك بەم نرخەی عیراق كە وەكو نرخێكی بازرگانی مامەڵەی پێدەكەن لەگەڵ هەرێمدا.
لەبەشێكی تری پرێس كۆنفرانسەكەیدا لەبارەی كەمی غازەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی: ئەو غازەی كە لە كۆرمۆر دەردەهێنرێت گربەستێكە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هەیە پەیوەندی بە پارێزگاكان و ئەنجومەنەكانیەوە نییە، ئەم گرێبەستە زۆر لەپێشتر كراوە هی ئێستا نییە بەشێك لەو غازە دابین دەكرێت بەبێ بەرامبەر بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبایە بەشێكی تری دابیندەكرێت بۆ پارێزگاكان بەپێی ژمارەی دانیشتوان، بەشێكی تریشی كۆمپانیاكە سەرپشك كراوە لە بەرامبەر گەڕان و دەرهێنانی و لەو بەشەی خۆی كە بە نرخی بازرگانی دەیفرۆشێت و دەچێتە بازاڕەوەو بەنرخی بۆرسە دەیفرۆشێت
