
بەهۆی نزمبونەوەی پلەی گەرما، لە قەزای پێنجوێن تا دوو رۆژی تر دەوامی فەرمانگەكان نابێت.
زانا رەحمان قائیمقامی پێنجوێن لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، بەهۆی نزم بونەوەی پلەكانی گەرماو بونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەسنوری قەزای پێنجوێن، بڕیارماندا رۆژانی (یەك شەممەو دووشەممە) رێكەوتی (24,23-1-2022) پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگەكانی سنوری پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك وناڵپارێز.
راشیگەیاندوە، تەنها بانكی پێنجوێن دەوام دەكەن بۆ دابەشكردنی موچەی ئەو فەرمانگەو شوێنانەی سەرەی موچە وەرگرتنیانە .

