دەستەی ژینگەی كوردستان بەدواداچون بۆ ئەو پڵنگە دەكات كە لە باتیفا بەهۆی تەڵەیەكەوە قاچێكی بڕایەوە.
لەراگەیەنراوێكی دەستەی ژینگەی كوردستان ئاماژە بەوەكراوە، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی كوردستان نوسراوێكی ئاڕاستەی فەرمانگەی ژینگەی دهۆك كردوە تیایدا بەدواداچونی بۆ كەیسی پڵنگەكەی باتیفا كردوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، لە وەڵامی ئەو نوسراوەدا دڵشاد عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆك وەڵامی داوەتەوەو رایگەیاندوە كە ئەو پڵنگەی لەگوندی (زرێزە)ی سەر بەقەزای باتیفا كە پێی بەر تەڵە كەوتبوو لە جۆری (پڵنگی فارسی)یەو پاشئەوەی نەشتەرگەری بۆ كرا، پێیە بریندارەكەی بڕایەوە و ئێستا لەباخچەی ئاژەڵانی دهۆك لەژێر چاودێریدایە.
بەڕێوەبەری ژینگەی دهۆك وتوشیەتی: پێشنیار كراوە كە لیژنەیەك پێكبهێنرێت و بۆ چارەسەری برینەكەی رەوانەی دەرەوەی كوردستان بكرێت، پاش چاكبونەوەشی لە سروشتی خۆی و ژینگەكەی ئازاد بكرێت.