
چین گانگ باڵیۆزی چین لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، پاڵپشتی كردنی ئەمریكا بۆ ئیدارەی تایوان كە هەوڵی سەربەخۆیی دەدات، مەترسی پێكدادانی سەربازی لەنێوان پەكین و واشنتن دروست دەكات.
ئەو باڵیۆزە چینییە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ئەگەر دەسەڵاتدارانی تایوان بە هاندانی ئەمریكییەكان بەردەوامبن لە چوون بەرەو سەربەخۆیی، لەوانەیە ببێتە هۆی پێكدادانی سەربازی لەنێوان چین و ئەمریكا.
پێشتریش چو فینگ لیان وتەبێژ بەناوی نوسینگەی كاروباری تایوان لە ئەنجومەنی دەوڵەتی چین وتبووی، پێویستە چین هانی ئەمریكا بدات سەبارەت بە كەیسی تایوان یاری بە ئاگر نەكات.
چەندین ساڵە دورگەی تایوان كە چین بە بەشێك لە خۆیی دەزانێت هەوڵی راگەیاندنی سەربەخۆیی دەدات و چینیش ئەوە رەتدەكاتەوە و ئەمریكاش پاڵپشتی دەكات، بەهۆی ئەوەشەوە ناكۆكیەكانی واشنتن و پەكین زیادیان كردووە.

