
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت 91 دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 7 ساڵی رابردودا تۆماری كردبێت.
بەپێی داتاكان، ئەمڕۆ دووشەممە یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 91 دۆلار و 23 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 87 دۆلار و 86 سەنتە.
لەلایەكی ترەوە بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی رێكخراوی ئۆپێك، یەك بەرمیل خاوی رێكخراوەكە بە 90 دۆلار و 20 سەنت دەفرۆشرێت.
نرخی ئێستای نەوتی خاو بەرزترین نرخە كە لە ماوەی 7 ساڵی رابردودا تۆمار كرابێت، ئەوەش دوای ئەوەدێت لەچەند ساڵی رابردودا بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆناوە نرخەكەی دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.


