دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەعیراق مەرجی نوێ بۆ گەشتیاران دادەنێت.
بەپێی نوسراوێكی بەشی كۆمپانیاكانی گواستنەوەی ئاسمانی سەر بە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق كە ئاڕاستەی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی كردوە كە لە وڵاتدا كاردەكەن تیایدا رایگەیاندوە، پشتبەستن بە نوسراوی وەزارەتی تەندروستی عیراق و بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی، پێویستە لەسەر كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی داوای كارتی وەرگرتنی ڤاكسین لەو گەشتیارانە بكەن كە تەمەنیان لە 12 ساڵ بەرەو سەرەوەیە.
هەروەها هاتوە، پێویستیشە بۆ ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان لە 10 ساڵ بەرەو سەرەوەیە داوای پشكنینی PCR یان لێبكرێت.