
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقی ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیا لە شنگال و كەمپی مەخمور دەكات و داوا لەو وڵاتە دەكات، رێزی هاوسێیەتی بگرێت.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، بەزاندنی سنوری ئاسمانی عیراق و بۆردومان كردنی ناوچەكانی شنگال و مەخمور لەلایەن توركیاوە ئیدانە دەكەین.
رونیشكراوەتەوە، هێزە ئەمنییەكان هەر پێشێلكارییەك رەتدەكەنەوە لەهەر لایەنێكەوە بێت، داوا لە توركیا دەكەن رێزی هاوسێیەتی بگرێت ئەوەش بەپێی رێكەوتنە نێودەوڵەتییەكان و ئەو پێشێلكارییانە بوەستێنێت و دوبارەیان نەكاتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی جەختی لەوەش كردووەتەوە، عیراق لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هاریكاری نێوان هەردو وڵات بۆ كۆنترۆڵ كرنی سنورە هاوبەشەكان.
