
ئەمڕۆ شەممە، تیمی فریاگوزاری رزگارکردنی رەیانی تەمەن پێنج ساڵ بۆری ئاسنینیان ئامادەکردووە تا بتوانن بەهۆی هەڵکۆڵینی دەستییەوە دەرچەی رزگاربوون لە بیرەکەدا بکەنەوە
بۆرییەکە تیرەکەی مەترونیوێکە و لەگەڵ بۆرییە کۆنکرێتییەکانی دیکە بەنیازن لە رێگەی هەڵکۆڵینی دەستییەوە بەردەوامدەبن تا رێگری بکەن لە داڕمانی ئەو بەشەی هەڵکەندراوە.
ماڵپەڕی هیسبرێسی مەغریبی لەزاری چاوگێکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، بوونی بەردێکی بچوک هۆکاری سەرەکییە لە دواکەوتنی رزگارکردنی رەیانی پێنج ساڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەکە لەو شوێنەدایە کە تیمەکانی فریاگوزاری وەک تونێل هەڵیانکەندووە و بەکاریدەهێنن بۆ گەشتن بە منداڵەکە، چاوگەکە وتوشیەتی کە لابردنی بەردەکە سێ کاتژمێر دەخایەنێت.

