
ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا جەخت لەوە دەكاتەوە، ئامانجی ناردنی هێزەكانیان بۆ ئەوروپا بۆ شەڕكردن نییە لە ئۆكرانیا دژی روسیا و بۆ پاراستنی خاكی وڵاتانی ئەندامە لە ناتۆ.
جێك سالیڤان راوێژكار ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی بە كەناڵی فۆكس نیوزی وڵاتەكەی وتووە، چەندین جار جۆ بایدن سەرۆكی وڵاتەكەی جەختی لەوە كردووەتەوە كە ناردنی سەرباز بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆ شەڕی دژی روسیا نییە لە ئۆكرانیا.
رونیشیكردووەتەوە، بەڵكو بۆ پاراستنی هاوپەیمانەكانیانە لە ناتۆ چونكە بەڵێن لە نێوانیاندا هەیە، وەك وڵاتەكانی پۆڵەندا و رۆمانیا و دەوڵەتانی بەڵتیق، گرژی سەربازی لە هەر كاتێكدا بێت لە ئۆكرانیا روودەدات روسیا هێزی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەربازی گەورە بڵاوە پێكردووە، ئەوانیش لە هەوڵی جدیدان بۆ ئامادەكردنی وەڵامدانەوەیەكی گونجاو.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریداوە 3 هەزار سەربازی تر بنێرێتە وڵاتانی ئەوروپا كە ئەندامن لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆ.
