
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هاوینەهەواری پیرمام كۆبونەوە.
پێشتر فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاندبوو، هیوادارن كۆبونەوەكە لەبارەی كاندیدی هاوبەشی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقەوە سەركەوتوبێت و ئەوەی گرنگە ئەوەیە كورد بە یەكڕیزی بچێتە بەغدا.
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی ئاشكرا كردبوو كە لەدوای ئەو كۆبونەوە دوو قۆڵیە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەبارەی پێشنیارەكان و رێككەوتنی نێوانیان كۆدەبنەوە.
تائێستا لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەش هیچ لێدوانێك و راگەیەنراوێك بڵاو نەكراونەتەوە.
