
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی سلێمانی گرتووەتەوە لە ئەمڕۆ شەممەوە كۆتاییدێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، رۆژانی پێشوو وتوویانە كە لە چیاكان ئەگەری بەفربارین هەیە و ناو شارەكان ناگرێتەوە، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتبووەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە كۆتایی دێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هیچ پێشبینییەكی بارینی بارانیان لە رۆژانی داهاتوودا نییە، لە ئەمڕۆ ئێوارەوە بەتەواوی كاریگەریی ئەم شەپۆلە نامێنێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
رۆژی هەینی لە چیاكانی سلێمانی وەك ئەزمڕ و گۆیژە بەفر باری و بەستەڵەك لەو چیایانە دروست بوو و هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیانی ئاگادار كردەوە كە روو نەكەنە ئەو ناوچانە، هەروەها لەناو شاری سلێمانیش باران باری.