
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێت بە 95 دۆلار و 24 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
بەپێی راپۆرتە ئابورییەكان لە بازاڕەكانی تایبەت بە مامەڵە كردن بە نەوتی خاوەوە، نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و رۆژی هەینی یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 24 سەنتەوە مامەڵەی پێوە كراوە.
بەپێی داتاكان، هەروەها بەرمیلێك خاوی تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 93 دۆلار و 10 سەنتە و یەك بەرمیل خاوی ئۆپێكیش بە 92 دۆلار و 87 سەنت دەفرۆشرێت.
ئەو نرخەی نەوت تۆماری كردووە پێوانەییە و لە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵی رابردوودا ئەو نرخەی تۆمار نەكردووە.

