
بەهۆی كێشەی خێزانییەوە، گەنجێك لە پارێزگای بابل دەچێتە سەر ماڵێك و بە دەستڕێژی گولـلە سەرجەم ئەندامانی خێزانێك كە لە 5 كەس پێكهاتوون دەكوژێت.
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراقی لە زاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە لە قەزای “موسەیەب” لە باكوری پارێزگای بابل 5 ئەندامی خێزانێك كوژراون.
رونیشكراوەتەوە، ئەو خێزانە لەلایەن گەنجێكەوە كوژراون كە هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵەكە و دەستڕێژی گولـلەی لێكردووە، هۆكارەكەشی بۆ كێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.
سەرچاوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، دوای رووداوەكە گەنجەكە هەوڵی خۆكوشتنیشی داوە و تەقەی لەخۆی كردووە، بەڵام گیانی لەدەست نەداوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

