
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو (جەیران خورشید) دایکی سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەگەیەنم کە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕی بوون .
دەقی پەیامەکە :
بەڕێز کاک سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جەیران خورشید) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆمان بە خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەگەیەنم کە نموونەی بەرزی تێکۆشان و خەباتی شۆڕشگێڕی بوون. بۆ ئەم کۆستەشتان ھاوبەشی خەمتانم، لە خوای گەورە داواکارم گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە ئێوە و کەسوکار و خزمان ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٣ ی ٢ ی ٢٠٢٢


