
دادگای باڵای فیدراڵی شیكردنەوەی بۆ ئەو مادە دەستوریانە كرد كە پەیوەندیدارن بەپۆستی سەرۆك كۆماری عیراقەوە كە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ماوە بەسەرچوی عیراق كە داوای كردبوو بەردەوام بێت لەسەر كارەكەی یاخود نا.
بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق كە شیكردنەوەی بۆ دەقە دەستورییەكانی تایبەت بەپۆستی سەرۆك كۆمارو ئەركەكانی كردوە ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆك كۆمار دەتوانێت لە ئەركەكەی بەردەوام بێت تا ئەوكاتەی سەرۆكی نوێ بۆ كۆماری عیراق هەڵدەبژێردرێت سەرەڕای كۆتاییهاتنی ویلایەتەكەی كە بەخولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی دێت، بڕیارەكە بە رێككەوتن دەركراوەو سەرجەم دەسەڵاتەكان پابەن دەبن پێوەی بەپێی حكومەكانی هەردوو مادەی 93 و 94ی دەستوری عیراقی ساڵی 2005.

