
عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق جەخت لەوە دەكاتەوە، نرخی دینار بەرامبەر دۆلار جێگیرە و گۆرانكاری تێدا ناكرێت.
عەلی عەلاوی لە پەیامێكدا بڵاویكردووەتەوە، حكومەت بەرپرسیار نییە بەرامبەر هیچ لایەنێكی سیاسی و سەركردەیەك، بەڵكو بەرپرسیارە بەرامبەر گەل، خەڵك لەبارەی نرخی دۆلار شتی بێمانای پێ دەوترێت، بە هیچ شێوەیەك بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار هۆكار نییە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەك لە بازاڕەكاندا.
سەبارەت بە داواكاریەكەی موقتەدا سەدر بۆ بانگهێشت كردنی بۆ پەرلەمان وتویەتی، ئامادەیە بەرگری لە سیاسەتی ئابوریی خۆی بكات لە بەردەم هەموو پەرلەمان نەك فراكسیۆنێكی تایبەت، بۆیە بانگهێشتكردنی جێگری سەرۆكی پەرلەمان رەتدەكەمەوە چونكە لە دەسەڵاتی ئەودا نییە.
وەزیری دارایی عیراق هێمای بۆ ئەوەش كردووە، قبوڵ ناكات سەرۆكی رەوتێكی سیاسی بە جۆرێك مامەڵەی لەگەڵ بكات كە واببینێ یەكێكە لە شوێنكەوتووەكانی.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر چەند پێشنیارێكی خستەڕوو و تێیدا داوای كردبوو، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی پەرلەمان بكرێن.
