
حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی نەزاهە دەڵێت، بەشێوەی مەیدانی چاودێری جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەن و راپۆرتێكیش لەبارەوە ئامادە دەكەن.
حاكم ئەحمەد بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، لە بەدواداچوونی خۆیان بەردەوامن بەشێوەی مەیدانی لەگەڵ وەزارەتەكان و سەردانیان دەكەن لەبارەی یاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، كە حكومەت خەریكی جێبەجێكردنیەتی.
وتوشیەتی، هەروەها لەگەڵ لیژنەی باڵای چاكسازیش كۆدەبنەوە و ڕاپۆرتێك لە بارەی یاساكە ئامادە دەكەین و حكوومەتیش راپۆرتی خۆی ئامادە دەكات، وەزارەتەكان كاری باشیان لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كردووە و كەشێكی باشی سیاسی هەیە و رێگریش نییە لە جێبەجێكردنی یاساكە.
سەرۆكی دەستەی نەزاهە باسی لەوەش كردووە، ئیرادەیەكی باش هەیە بە تایبەت وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی ناوە و هاوپەیمانانیش لە سەر خەتن بۆ ئەوەی تاوەكو ساڵی داهاتوو زۆرینەی پێشمەرگە یەك بخرێن.


