
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی “ناتۆ”، داوا لە روسیا دەكات، رێگەی دبلۆماسی بگرێتە بەر و هۆشداریشیدا بەو وڵاتە لە ئەگەری داگیر كردنی ئۆكرانیا.
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوەداوە، تاوەكو ئێستا دەرفەتی ئەوە ماوە رێگە لە شەڕی سەرتاسەری لە نێوان روسیا و ئۆكرانیا بگیردرێت.
وتوشیەتی، پێویستە روسیا رێگەی دبلۆماسی بگرێتە بەر، چونكە داگیر كردنی ئۆكرانیا كاردانەوەی نەخوازراوی بەدوادا دێت.
ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی “ناتۆ”، جەختی لەوەش كردووەتەوە، هێزەكانی هاوپەیمانێتییەكە لە ئامادەباشی تەواودان، بەڵام تاوەكو ئێستا بڵاونەكراونەتەوە.
