
نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە 102 دۆلار و 15 سەنت، ئەوەش دوای راگەیاندنی جەنگی داگیر كردنی ئۆكرانیا لەلایەن روسیاوە.
بەپێی داتاكان لە بازاڕەكانی مامەڵە كردن بە نرخی نەوتی خاوەوە، یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 102 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هەر بەپێی هەمان ئەو داتایانە، هەروەها بەرمیلێك خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكی بەرامبەر 97 دۆلار و 8 سەنتە، هەروەها بەرمیلێك خاوی رێكخراوی ئۆپێكیش بە 97 دۆلار و 94 سەنت دەفرۆشرێت.
یەكێك لە هۆكارەكانی بەردەوامی بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت گرژیەكانی نێوان روسیا و ئۆكرانیایە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش، ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا دەست پێ كردنی جەنگی داگیر كردنی ئۆكرانیای راگەیاند.

