
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، روسیا پرۆسەیەكی سەربازی گشتگیری بۆ سەر خاكی ئۆكرانیا دەست پێ كرد، ئەوەش دوای ئەوەی ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی ئەو وڵاتە دەست پێ كردنی جەنگەكەی راگەیاند.
ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا دەست پێ كردنی پرۆسەیەكی گشتگیری سەربازی بۆ سەر خاكی روسیا راگەیاند و دوای ئەوەش سوپای روسیا كە چەندین رۆژە لەسەر سنورەكانی ئۆكرانیایە، پرۆسەكەی راگەیاند.
لای خۆیەوە پاسەوانی سنوری ئۆكرانیا ئاشكرای كردووە، سوپای روسیا دەستی كردووە بە هێرش كردنە سەر هێزەكانیان و خاڵەكانی پشكنین و بە بۆردومانی سەخت لە رێگەی چەكی قورسەوە دەستی پێكردووە.
بەپێی زانیاریەكان، دەنگی چەندین تەقینەوە لە “كیێف”ی پایتەختی ئۆكرانیا و چەندین گەورە شاری تری ئەو وڵاتە بیستراوە.
لای خۆیەوە “فۆلۆدیمێر زیلینسكی” سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندووە، وڵاتەكەی بەهێزە و سەردەكەوێت، داواشی لە هاوڵاتیان كردووە كە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە و نەترسن.


