
ئەسكەندەر وەتوت ئەندامی پەرلەمانی عیراق باس لەوە دەكات، هەفتەی داهاتوو وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت و هەرەشەی ئەوەی لەسەرە لە كارەكەی لاببرێت.
ئەسكەندەر وەتوت لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دووشەممەی داهاتوو بانگهێشتی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق دەكرێت و لەسەر پرسی پەڕەی سپی چاكسازی و كێشەی بەهای دۆلار چەندین پرسیاری لێ دەكرێت.
وتوشیەتی، بڕیارێك لە دژی عەلاوی بەڕێوەیە ئەویش یاخود بەردەوامبونیەتی لە پۆستەكەی تاوەكو هەڵبژاردنی حكومەتی نوێ یاخود لابردنیەتی لەسەر كارەكەی هەفتەیەك لەدوای هاتنی بۆ پەرلەمان.
بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار و گرانبوونی كاڵا لە سەرتاسەری عیراق بە شێوەیەكی بەرچاو، پەرلەمانی عیراق لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمان كرد، بەڵام ئەو وەزیرە رەتیكردەوە ئامادەبێت، دواتریش ئامادەیی خۆی پیشاندا بچێتە پەرلەمان.
