
باڵیۆزخانەی چین لە روسیا بڵاویكردووەتەوە، مەترسیدارترین وڵات لە جیهاندا ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە، لە پەنجاكانی سەدەی رابردووەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 30 وڵاتی بۆردومان كردووە.
باڵیۆزخانەی چین لە مۆسكۆ لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لە پەنجاكانی سەدەی رابردووەوە ئەمریكا زیاتر لە 30 دەوڵەتی بۆردومان كردووە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو وڵاتانەش لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بۆردومان كراون و لەبیرتان نەچێت كە كێ هەڕەشەی راستەقینەیە لەسەر جیهان.
بەپێی لیستێك كە باڵیۆزخانەكەی چین بڵاویكردووەتەوە، بەشێك لەو وڵاتانەی بەر هێرشی ئەمریكا كەوتوون بریتین لە، “كۆریا، چین، سوریا، لوبنان، ڤێتنام، یۆگۆسلافیا، لیبیا و عیراق” و چەندین دەوڵەتی تر.
