
ئەنجومەنی جیهانی بۆ زێڕ ئاشكرای كرد، لە بوونی یەدەگی زێڕدا، عیراق پلەی پێنجەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە و خاوەنی 96.4 تۆن زێڕە.
ئەنجومەنەكە لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بانكی ناوەندی 10 وڵاتی عەرەبی خاوەنی 2 هەزار و 180 تۆن زێڕن، سەرجەم ئەو دەوڵەتانە زۆر كەمتر لە ئەمریكایان هەیە كە بە تەنها خاوەنی 8 هەزار و 133 تۆنە.
رونیشكراوەتەوە، لەناو وڵاتە عەرەبیەكاندا سعودیە بە بوونی 323.1 تۆن لە پلەی یەكەم دێت، بەدوایدا لوبنان بە نزیكەی 286.8 و دواتر جەزائیر كە خاوەنی 173.6 تۆن زێڕە.
هەر بەپێی ریزبەندییەكە، لیبیا 116.6 تۆن زێڕی هەیە و لە پلەی پێنجەمیشدا عیراق دەبینرێت كە خاوەنی 96.4 تۆن زێڕە، دواتر هەریەكە لە وڵاتەكانی “میسر، كوێت، قەتەر، ئیمارات و ئەردەن” دەبینرێن”.

