
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێی وایە، داگیركردنی ئۆكرانیا جێی شۆكە و گەمژەیی جۆ بایدن سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەیەتی كە روویدا، لەسەردەمی ئەودا روسیا نەیدەوێرا كارێكی لەو شێوەیە بكات.
دۆناڵد ترامپ لە وتەیەكدا لە كۆنگرەیەكدا لە ولایەتی فلۆریدا وتی، هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا جێی شۆك بووە، داوا لە خودا دەكەن گەلی ئۆكرانیا بپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیا لاوزای جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكای وەك هەل بەكارهێنا بۆ هێرش كردنە سەر ئۆكرانیا، پۆتین وەك تەپڵ یاری بە بایدن دەكات، هەمووان دەزانن ئەگەر یاری بە ئەنجامی هەڵبژاردنی 2020 نەكرایە و دوبارە ببوومایەتەوە بە سەرۆك، داگیر كردنی ئۆكرانیا رووینەدەدا.
ترامپ لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، لە سەردەمی جۆرج بۆش روسیا جۆرجیای داگیر كرد، لەسەردەمی باراك ئۆباماش نیوە دورگەی “قرم”ی داگیر كرد، بەڵام لە سەردەمی مندا هیچ ناوچەیەكی داگیر نەكرد، پۆتین كەسێكی زیرەكە بەڵام كێشەكە زیرەكی ناوبراو نییە بەڵكو گەمژەیی سەركردەكانی ئەمریكایە، لە سەردەمی مندا دەوڵەتێكی زیرەك بووین بەڵام ئێستا دەوڵەتێكی گەمژەین.


