سوپای روسیا لە بۆردومانێكدا بۆ سەر فڕۆكەخانەیەكی ئۆكرانیا، گەورەترین فڕۆكەی بارهەڵگری لە جیهاندا تێكشكاند و بەپێی زانیاریەكان، تەنها تێچووی چاككردنەوەی 3 ملیار دۆلارە و 5 ساڵیشی دەوێت.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئۆكرانیا بڵاویكردووەتەوە، لەكاتی بۆردومان كردنی فڕۆكەخانەی “ئەنتۆنۆف” لە نزیك كیێفی پایەتەخت، گەورەترین فڕۆكەی بارهەڵگری جیهان كە ناوی “ئەنتۆنۆف 225 مریا”یە تێكشكاوە.
رونیشكراوەتەوە، خاوەنی فڕۆكەكە كۆمپانیایەكی ئۆكرانییە كە لە بواری پیشەسازی بەرگری كار دەكات، ئەو فڕۆكەیە چاككردنەوەی 3 ملیار دۆلاری دەوێت و نزیكەی 5 ساڵا دەخایەنێت.
“ئەنتۆنۆف 225 مریا” چەندین ژمارەی پێوانەیی بەناوەوەیە، دەتوانێت زۆرترین قورسایی هەڵگرێت و درێژترینە و بەهێزترین و گەورەترین و قورسترین فڕۆكەی جیهانیشە.