
وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان، هێزەكانیان ئۆپەراسیۆنی “ئەرەن – 29″یان دژی گەریلاكانی پەكەكە دەستپێكردووە.
وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، رۆژی چوارشەممە ئۆپەراسیۆنی “ئەرەن – 29” دژی گەریلاكانی پەكەكە دەستی پێكردووە و تێێدا 571 كارمەندی جەندرمە و پارێزەری گوندەكان بەشدارن و بەسەر چەند تیمێكدا دابەشكراون.
رونیشكراوەتەوە، ئۆپراسیۆنەكە لە چوارچێوەی زنجیرەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەرەنەیە كە لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە دژی پەكەكە دەستیپێكردووە.
ماوەی چەند ساڵێكە توركیا ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ سەر پەكەكە بەتایبەتی لە ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان چڕ كردووەتەوە و ئەو هێزە كوردیەش بە توندی بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە.

