
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان ئاشكرایكرد، بەهۆی كاریگەریی خۆڵبارینەوە، 28 كەس براونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشكییان وەرگرتووە.
تەندروستی گەرمیان بڵاویكردووەتەوە، لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تاوەكو رۆژی شەممە، بەهۆی كاریگەریی خۆڵبارینەوە، 28 كەس لە گەرمیان براونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار.
ئەوەش هاتووە، لەو ژمارەیەش 15یان منداڵ بوون، 8 پیاو و پێنج كەسی دیكەیان ژن بوون، پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی ماڵەكانیان كراونەتەوە.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە مەودای بینین كەمبووەتەوە و ژمارەیەك هاوڵاتی تووشی تەنگەنەفەسی كردووە.

