
ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوە عیراقی و رۆژئاواییەكانەوە ئاشكرایكردووە، ئەو خەلیفە نوێیەی رێكخراوی داعش دیاریی كردووە، برا گەورەی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی یەكەمی رێكخراوەكەیە.
دوای دیاری كردنی خەلیفەی نوێ، رێكخراوی داعش لە نامەیەكی دەنگیدا بڵاویكردووەتەوە، بە ئەبو حەسەن هاشمی قورەیشی ناسراوە و خەلیفەی پێشتر بەرلە مردنی وەك شوێنگرەوە دەستنیشانیكردووە.
بەپێی زانیاری میدیا عیراقییەكانیش لە زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە، خەلیفەی نوێی داعش ناوی “جومعە عەوز بەدری”یە و برا گەورەی ئەبوبەكر بەغدادییە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵگرییەكان، خەلیفەی نوێی داعش ماوەیەكی درێژ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای رێكخراوەكە بووە، كە كۆمەڵێك بوون پلانە ستراتیژی و بڕیارە گرنگەكانیان داوە.

