
ئەبو ئالا وەلائی سەرۆكی گروپی چەكداری سەید شوهەدا ئاماژە بەوە دەدات، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 پێگەی ستراتیژی و تەكتیكی و ژووری پرۆسە ئەمنییەكان و وەبەرهێنان و پرۆژەكانی ئیسرائیل هەیە.
وەلائی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تەلەگرام لە پۆستێكدا باسی لەوە كردووە، لە كوردستانی عیراق ئیسرائیل 20 پێگەی ستراتیژی و تەكتیكی و ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی و وەبەرهێنان و چەندین پرۆژە بە سەرمایەی ئیسرائیلی هەن.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هەروەها زیاتر لە 4 هەزار ئیسرائیلی و هێڵێكی گواستنەوەی راستەوخۆی ئاسمانی لە نێوان هەولێر و تەلئەبیب هەن، هەر ئەمانە وایكردووە ئیسرائیل داوا لە رەوەندی خۆی بكات بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنییەوە لە ماوەیەكی دیاریكراودا سەردانی هەولێر نەكەن.
ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی رونیشیكردووەتەوە، ئیتر خۆتان دایبنێن قەبارەی بوونی ئیسرائیل لە باكوری عیراق چەندە كە هەندێك گومانی لێی هەبوو.

