
بەنگین رێكانی وەزیری پێشووی ئاوەدانكردنەوەی عیراق لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد، كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی هۆشیار زێبارییەوە هەڕەشەی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
بەنگین رێكانی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “1News”دا وتویەتی، ماوەیەك پێش هێرشە موشەكییەكەی سەر هەولێر دوو كەسایەتی گرنگی ئێران هەڕەشەیەكی تارانیان بە هۆشیار زێباریدا بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
وتوشیەتی، رۆژی دواتریش ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودسی ئێران چاوی بە هۆشیار زێباری كەوتووە و هەوڵی داوە بارودۆخەكە ئاسایی بكاتەوە و وتویەتی كە بە هەڵە لە پەیامی ئەو دوو كەسایەتییە تێگەیشتووی.
بەپێی وتەكانی ئەو وەزیرەی پێشووی عیراق، زێباری وتوویەتی كە ئەو دوو كەسە تەنانەت بە كوردی قسەیان كردووە و پەیامەكەیان پێداوە و هیچ بە هەڵە تێگەیشتنی زمان نەبووە و هەڕەشەكان تایبەت بوون بە پرسی بژاردەی سیاسی و هەندێك مەلەفی تری وەكو غاز.
سەبارەت بە كەسەكان و جۆری هەڕەشەكان ئاماژەی بەوەداوە، دوو كەسەكە تایبەت بوون بە مەلەفی عیراق و كەسانی دیاری ئێرانی بوون و وتویانە كە “لەوەی دەیكەین لۆمەمان مەكەن”.
