
دیمیتری بیسكۆف وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی روسیا “كرملین” ئاشكرای كرد، لە شەڕی دژی ئۆكرانیا وڵاتەكەی چەكی ئەتۆمی بەكارناهێنێت، تەنها كاتێك ئەو چەكە بەكاردەهێنن كە هەڕەشە لەسەر بوونی روسیا هەبێت.
بیسكۆف بە تۆڕی CNNی ئەمریكی وتووە، چەمكی ئاسایشی ناوخۆمان هەیە و ئاشكرایە، دەتوانن سەرجەم ئەو هۆكارانە بخوێننەوە كە دەبنە هۆی ئەوەی چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنن.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، بۆیە ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەكەیان هەبێت ئەوان ئەو جۆرە چەكە بەكار دەهێنن.
ماوەی نزیكەی مانگێكە روسیا هێرشی داگیر كردنی ئۆكرانیای دەست پێ كردووە، بەڵام روبەڕووی بەرگرییەكی زۆر بووەتەوە كە پێشبینی نەدەكرد، بەهۆی هێرشەكەشەوە چەندین وڵات چەكیان داوەتە سوپای ئۆكرانیا و ژمارەیەكی زۆر سزایان بەسەر روسیادا سەپاندووە.
