
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی مانگی رەمەزان لە قوتابخانەكان دەوامی بەیانیان و ئێواران بۆ هەر وانەیەك پێنج خولەك كەمدەكرێتەوە.
وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەمانگی رەمەزاندا دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن، دەوامی بەیانیان كاتژمێر 8 دەستپێدەكات و هەر وانەیەك پێنج خولەك كەم دەكرێتەوە، دەوامی نێوەرۆیان كاتژمێر 12 و 15 خولەك دەستپێدەكات و هەر وانەیەك پێنج خولەك كەم دەكرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەكانی ئێواران كاتژمێر 4 و 30 خولەك دەستپێدەكات، ئەو ناوەندانەی خوێندنیش كە پێش بانگی ئێوارە بۆیان نەگونجا دەكرێت كاتژمێر 7 و 30 خولەك دەست پێ بكەن، بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەرۆیان پێنج خولەك لە وانەكانیان كەم دەكرێتەوە.
لە بەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ناوەندەكانی خوێندن نابێت گۆڕانكاری لە خشتەی وانەكان بكەن، هەر مامۆستایەك كە كۆتا وانەی تەواو بوو بە ئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.
