
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ساڵیادی بونی سه‌رۆك مامجه‌لال به سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، عێراق به دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و به هۆی نه‌بونی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه ئێستا له هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستمان به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌یه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لاله تاوه‌كو گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستانیش زیندوبكه‌ینه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مێژوی كۆماری عێراق وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه مامجه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م كورد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا، مام بوه سه‌رۆكی گشت عێراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
حه‌ڤده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مێژوی كۆماری عێراق وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه مام جه‌لال وه‌ك یه‌كه‌م كورد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرا .
مام بوه سه‌رۆكی گشت عێراقیه‌كان به‌بێ جیاوازی بیروڕای سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌م یاده‌دا ده‌كرێت بوترێت له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مامجه‌لالدا ئه‌گه‌ر هه‌مو كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر نه‌كرابێت به‌ڵام هه‌میشه زمانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن له ناو لایه‌نه‌كاندا بونی هه‌بوه‌و به‌وه‌ش جۆرێك له دڵنیایی و سه‌قامگیری نه‌ك ته‌نها لای عێراقیه‌كان چه‌سپاندبو به‌ڵكو وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهانیش ئومێدیان له‌سه‌رقورسایی و پێگه‌كه‌ی هه‌ڵچنیبو كه سه‌رۆكێكی نوێی وه‌ك مام جه‌لال به‌هۆی په‌یوه‌ندییه به‌رفراوانه دیبلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیه‌وه توانیبوی هاوسه‌نگیه‌كان وه‌ها ڕابگرێت كه له ناو عێراقیه‌كاندا ناسناوی (ێمام الامان) یان پێبه‌خشیبو.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌و ڕاستییه بڵێن له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لالدا عێراق له قۆناغی سه‌رپێكه‌وتنه‌وه وبونیاتناندا هه‌نگاوی ده‌نا به‌ڵام ئه‌فسوس ماڵئاوایی وكۆچی ئه‌به‌دی مام ئه‌و هیوا و ئومێده‌ی نه‌هێشت و عێراق و ناوچه‌كه‌ش كه‌وته قۆناغێكی پڕ كێشمه‌كێشی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌وه.
ئه‌مڕۆ كه ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه عێراق به دۆخێكی سیاسی نه‌خوازراودا تێپه‌ڕده‌بێت و به هۆی نه‌بونی دیالۆگێكی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی كه ئێستا له هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستمان به‌و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لاله تاكو گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستانیشدا زیندو بكه‌ینه‌وه‌و وڵات و ناوچه‌كه له قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسی و جۆراوجۆره‌كان به دور بگرین و ئارامی زیاتر بۆ گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌دیبهێنین.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

