• هەواڵ
  • کوردستانی
  • عێراقی
  • جیهانی
  • وەرزش
  • هەمەرەنگ
یەکشەممە, ئایار 17, 2026
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی
No Result
View All Result
wazho.net
No Result
View All Result
Home سلایدشۆ
وەزارەتی كاروباری شەهیدان: جەختدەكەینەوە حكومەتی عیراق قەرەبوی زیانلێكەوتوانی رژێمی پێشوو دوانەخات

وەزارەتی كاروباری شەهیدان: جەختدەكەینەوە حكومەتی عیراق قەرەبوی زیانلێكەوتوانی رژێمی پێشوو دوانەخات

by بەرێوەبەر
0
SHARES
21
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەبۆنەی 34هەمین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال، وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:-
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان…
ئەمڕۆ 34 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر گەورەترین شاڵاوی كۆمەڵكوژی و جینۆسایدكردنی گەلی كوردستاندا ، ئەنفال بەشێك بوو لە زنجیرە و پلانێكی دڕندانەی دوژمنانی گەلەكەمان بۆ لێسەندنەوەی ناسنامەی بون و ژیان و سڕینەوەی بوونی نەتەوەییمان لەسەر خاك و زێدی رەسەنی خۆمان.
رژێمی بەعسی ڕووخاو جگەلە خاپوركردنی گوندەكان  و ئەنفالكردنی خەڵكەكەی و كۆكردنەوەی هاووڵاتیان لە ئۆردوگا زۆرە ملێكاندا، مەرامی سڕینەوەو  لەناوبردنی خەڵكە سڤیلەكەی و تێكدانی ژینگەو كلتور و زمان  و جینۆسایدكردنی گەلەكەمان بوو بەگشتی، پاش تێپەڕبونی كەمتر لە (3) سێ‌ ساڵ بەسەر ئەو شاڵاوە دڕندانەیەی ئەنفالداو لەساڵی 1991 خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان راپەڕین و بەیەكجاری كۆتاییان بە زوڵم و ستەمی دەیان ساڵەی بەعس هێنا لە كوردستان 
كەس و كاری قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال
لەم یادەدا ئەوە وەبیردەهێنینەوە كە دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق لە پاش چەندین دانیشتنی دادگاكەیان لەسەر كەیسی ئەنفال، دواجار لە ڕۆژی 24/6/2007 پاڵپشت بە سەرجەم بڕگە و ماددە یاساییەكانی دادگاو وتەی شایەد حاڵەكان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێككەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەكان گەیشتە ئەو بڕیارەی كە پڕۆسەكانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، هەر بۆیە كۆی پڕۆسەكەی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی ناساندو بڕیاری بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانیشیدا. 
بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەهیدەكانمان لە مەرگەساتەكانداو بە تایبەتیش یادی شەهیدانی ئەنفال، ساڵانە وەزارەتمان یادی شەهیدانی ئەو كارەساتە دەكاتەوە و یادو بیرەوەریان بەرز و پیرۆز ڕادەگرێت.
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی جینۆساید و تاقانەكانی جینۆساید
وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە كاتێكدا درێژە بە هەوڵەكانی دەدات بۆ بە نێودەوڵەتیكردنی كەیسی ئەنفال و بە جینۆساید ناساندنی، لە هەمان كاتدا بەردەوام پەرۆشی خزمەتكردنی زیاتری كەس و كاری شەهیدانی ئەنفال و كیمیاباران و زیندانیانی سیاسی و تاقانەكانی جینۆسایدە… هەر بۆیە جارێكی تریش جەخت لەسەر داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستان و كەسوكاری قوربانیان دەكەینەوە بۆ ئەوەی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ چیدی پرسی قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتوانی دەستی ڕژێمی پێشوو دوا نەخات و لە چوارچێوەی ماددەی (132)ی دەستووری عێراقدا بەم ئەركە یاسایی و دەستووریەی خۆی هەستێت و لە هەمان كاتدا زەمانەتی ئەوە بدات كە ئەمجۆرە كۆمەڵكۆژیانە لە عێراقی نوێدا هەرگیز دووبارە نابێتەوە.
نەمریی بۆ شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی كوردستان 
سەربەرزی بۆ خانەوادە كانیان.
                                                وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان
                                                                      ١٤ / ٤ / ٢٠٢٢

ShareTweetShare
Previous Post

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

Next Post

راوێژكارێكی مەسرور بارزانی: شاندەكەی هەرێم هیچ رێكەوتنێكیان نەكردووە

بەرێوەبەر

Next Post
راوێژكارێكی مەسرور بارزانی: شاندەكەی هەرێم هیچ رێكەوتنێكیان نەكردووە

راوێژكارێكی مەسرور بارزانی: شاندەكەی هەرێم هیچ رێكەوتنێكیان نەكردووە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

گەڕان

No Result
View All Result

دەربارەی ئەم ماڵپەرە

ئەم ماڵپەرە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تەندروستی و وەرزشی و زانیارى گشتى .

بەشەکانی مالپەر

  • تەندروستى
  • جیهانی
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • ڕاپۆت
  • سلایدشۆ
  • عێراقی
  • ڤیدیۆ
  • کوردستانی
  • گرنگترین هەواڵ
  • هەمەرەنگ
  • هەواڵ
  • هونەری
  • وتار
  • وەرزش

  • دەستپێک
  • تەندروستى
  • وتار
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ

No Result
View All Result
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستانی
    • عێراقی
    • جیهانی
    • وەرزش
    • هەمەرەنگ
  • وتار
  • ڕاپۆت
  • تەندروستى
  • زانیاری تەکنەلۆجیا
  • هونەری
  • پەیوەندی

© 2022 Wazho - گشت مافەکانی پارێزراوە بۆ مالپەری واژۆ