رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاویكردەوە، لەلایەن میلیشیاكانەوە لە عیراقەوە باری پێداویستی سەربازی دەنێردرێتە روسیا، تاوەكو لە جەنگی دژی ئۆكرانیادا بەكاری بهێنێت، ئەوەش بە هاوكاری ئێران و لە رێگەی قاچاخەوە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردووەتەوە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ئەندامانی گروپە چەكدارییەكان و هەواڵگری هەرێمییەوە دەستی كەوتووە، لە عیراقەوە لەلایەن میلیشیاكانەوە باری پێداویستی سەربازی دەنێردرێت بۆ روسیا، ئەوەش بۆ بەكارهێنانی لە جەنگی دژی ئۆكرانیادا.
رونیشكراوەتەوە، ئەو بارانە پێكهاتوون لە “ئاڕ بی جی” و موشەكی دژە تانك و سیستمی هەڵدانی موشەكی بەڕازیلی، هەروەها چەك و تەقەمەنی ئێرانی دەنێردرێت و ئێران سیستمی “باڤار 373″ی موشەكی داوە بە روسیا كە لە سیستمی “S-300” دەچێت.
راپۆرتەكەی گاردیان باسی لەوەش كردووە، روسیا ستراتیژی خۆی گۆڕیوە و لە شەڕی دژی ئۆكرانیا پشت بە ئێران دەبەستێت كە لە سوریاشدا هاوپەیمانییەتی، ئەوەش دوای ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنراوە.