
شاندێكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كۆبۆوەو هەردوولا جەختیان لە دانوستانی لایەنەكان لە بەرژەوەندی عیراق و گەلەكەی كردەوە.
چەند رۆژێكە شاندی كۆمەڵی دادگەری لە بەغدایەو ژمارەیەك كۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان ئەنجامداو لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەمار حەكیم كۆبۆتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا باس گرنگی دانوستان لە بەرژەوەندی عیراق و گەلەكەی و پێویستی گەڕان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری عیراقیانە بۆ كێشەو قەیرانەكانی وڵات كراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە عەمار حەكیم دەستپێشخەرییەكی نوێی پێشكەشكردوە بۆ دەرچون لەو دۆخە چەقبەستوەی عیراقی تێكەوتوە كە زیاتر لە شەش مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردراوەو لایەنە عیراقییەكانیش بەسەر دوو بەرەی سەرەكیدا دابەشبون و بۆتە هۆی چەقبەستویی سیاسی لەعیراق.

