پێشبینیكراوە كەشوهەوای ئەم هەفتەیە گۆڕانكاری بەسەردا بێت و پلەكانی گەرما زیاتر نزمببنەوە.
دیلان رواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن بە سایتی حكومەتی هەرێمی راگەیاندوە، كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەكەمان درێژ دەبێتەوەو ئەمەش وا دەكات لەماوەی كاریگەریی ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو هەوری تەواو.
راشیگەیاندوە، لەگەڵ هاتنی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە پێشبینی دەكرێت رۆژی دووشەممە لەبەشێك لەناوچە جیاجیاكان نمەباران ببارێت و رۆژی سێشەممە كاریگەریەكەی زیاتر دەبێت و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە. دیلان رواندزی ئاماژەی بەوەشكردوە:
رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە بەردەوام دەبێت و نمەباران دەبارێت و هەندێ كات ئەگەری شەستە باران و لێزمە بارانی كورت خایەن هەیەو خێرایی با هەندێ كات زیاد دەكات، هەروا پێشبینی دەكرێت شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە كاریگەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە كۆتایی پێ بێت.