رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، نەخۆشی هەوكردنی جگەری نەناسراو لەناو منداڵان لە 12 دەوڵەتی جیهان بڵاوبووەتەوە و تاوەكو ئێستا بەهۆیەوە منداڵێك گیانی لەدەستداوە.
رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، تاوەكو 21ی 4ی 2022 لانیكەم 169 حاڵەتی هەوكردنی جگەری توند لەناو منداڵانی 12 دەوڵەت تۆمار كراون، 114 حاڵەت لەناو بەریتانیا، 13 لە ئیسپانیا، 12 لە ئیسرائیل، 9 لە ئەمریكا، 6 لە دانیمارك، كەمتر لە 5 حاڵەت لە ئێرلەندا و 4 حاڵەت لە هەریەكە لە ئیتاڵیا و هۆڵەندا، هەروەها دوو حاڵەت لە هەریەكە لە نەمسا و فەرەنسا و یەكی یەك حاڵەتیش لە رۆمانیا و بەلجیكا تۆمار كراون.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تاوەكو ئێستا سەرچاوەی نەخۆشییەكە نادیارە و تەمەنی توشبووان لەنێوان یەك مانگ و 16 ساڵدان.
هەر بەپێی بەیاننامەكە، 10%ی توشبووان پێویستیان بە گواستنەوەی جگەر بووە و ئەوەی تاوەكو ئێستاش بە رێكخراوەكە گەیشتووە یەك منداڵ بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.