
گۆڤارێكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لەوەی، هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ لاوازكردنی روسیا، لەوانەیە ببَتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی.
گۆڤاری”Foreign Policy” بڵاویكردووەتەوە، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە رێگەی بەكارهێنانی “ستراتیژی لاوازكردنی روسیا” لەوانەیە شەڕی كۆرانیا بگۆڕێت بۆ جەنگی جیهانی.
ئەوەش هاتووە، زۆرێك لە شارەزایان ترسی ئەوەیان هەیە ئەو كارانەی خۆرئاوا هیچ بژاردەیەك لەبەردەم ڤلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا ناهێڵێتەوە، جگە لە خۆبدەستەوەدان یاخود فراوانكردنی هەوڵە سەربازییەكانی، ئەوەی دووەمیش ئەگەری هەیە شەڕ بگوازێتەوە دەرەوەی ئۆكرانیا.
لای خۆیەوە شۆن مۆناگان شارەزا لە ناوەندی توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی لە واشنتن وتویەتی، روسیا پێی وایە كە خۆرئاوا هەوڵی ئەوە دەدات زیانی پێبگەیەنێت، پێشتر ئەوە بەشێوەیەكی رانەگەیەنراو دەكرا بەڵام ئێستا بە ئاشكرا باسی دەكەن، قسەكانی بایدن كە دەڵێت نابێت پۆتن لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە ئەگەری هەیە شەڕ فراوانتر بكات.

