
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشكرای كرد، دوو تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە بەغدا هەڵوەشێنراونەتەوە و دەستیش بەسەر 6 ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیراوە.
شانەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دوو تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر كە لە 10 كەسی دەوڵەتانی عەرەبی و بیانی پێكهاتبوون لە شاری بەغدا هەڵوەشێنراونەتەوە.
ئەوەش هاتووە، لە پرۆسەكەدا هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر كۆگایەكی ئەو بازرگانانەی ماددەی هۆشبەرەكاندا گرتووە كە 6 ملیۆن و 200 حەبی هۆشبەری تێدا بووە.
بەپێی بەیاننامەكە، هەروەها لەهەمان پرۆسەدا بازرگانێكی عەرەب دەستگیر كراوە كە 6 كیلۆگرام ماددەی حەشیشی پێبووە.

