
بڕیاره كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب بكات و له‌گه‌ڵ نه‌فتالی بینێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆببێته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه شاندێكی باڵا له‌واشنتنه‌وه گه‌یشتوه‌ته ئیسرائیل تا ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه بكات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ ته‌لئه‌بیب كه بڕیاره كۆتایی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامی بدات، ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئاماده‌كاریه‌كان گه‌یشتوه‌ته ئیسرائیل.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شانده‌كه له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێكهاتوه و له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئیسرائیلی كۆبونه‌ته‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پلان و خشته‌ی گونجاوی سه‌ردانه‌كه‌ی جۆ بایدن بۆ ته‌لئه‌بیب كردوه.
پێشتر، نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین پێنجشه‌ممه‌ی رابردو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی جۆ بایدن هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشتوه و له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی سه‌ردانی جۆ بایدن بۆ رامه‌ڵا كردوه.
هه‌فته‌ی رابردو له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا جۆ بایدن بانگهێشتنامه‌یه‌كی نه‌فتالی بینێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی قبوڵكرد بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی ته‌لئه‌بیب بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا بینێت به بایدنی راگه‌یاند، “هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ كۆتاییپێهێنانی توندوتیژی و گرژیه‌كانی ئه‌قسا خراونه‌ته‌گه‌ڕ”.

