
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە سەردانكردنی راگیراوان بڵاوكردەوە.
لەو رونكردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیانی كردۆتەوە كە ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی راگیراوانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر بكەن ئەوا لەیەكەم رۆژی جەژن تەنها رێوشوێنەكانی مەراسیمی جەژنی رەمەزان دەگیرێتەبەر لە نێو گرتوخانەكان بۆ نوێژی جەژن و خۆ گۆڕین و ئامادەكردنی خواردنی جەژن بۆ راگیراوان، سەردانیكردن لە رۆژی یەكەم بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
هەروەها لە لە ڕۆژی دوەمدا تەنها بۆ ئافرەتانە بە پلە یەك و پلە دوو و سێیەم رۆژیش بۆ پیاوانە بە پلە یەك و پلە دوو، هەردوو رۆژەكە لە كاتژمێر 8ی بەیانی دەرگای گرتوخانەكە دەكرێتەوە بۆ سەردانیكردنی راگیراوان تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راشیگەیاندوە، بەشی گرتن و گواستنەوەی هەولێر هەموو كارئاسانیەك دەكات بۆئەوەی هەر سێ رۆژی جەژن پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان راگیراوان و كەسوكاریان كراوە بێت.

